٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٣٠
کوژرانی دەیان رە شەکوژ لە ڕۆژاوی سووریا

شەڕ وپێکدادانی سوپای سووریا لەگەڵ تیرۆریستان لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە ، کوژرانی زیاتر لە سەت تیرۆریستی لێکەوتووەتەوە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ڕۆژی سێ شەممە لە تێکهەڵچوونی سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی سووریا لەگەڵ تیرۆریستانی تەکفیریی لەشارۆچکەی"معردس" و"بطبیش" لە پارێزگای ڕۆژاوایی حەماە، پتر لە ١٠٠ تیرۆریست کوژران و دەیان تیرۆریست بریندار بوون.

لەو هەڵمەتەدا هەروەها چەند ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و چەکئامێر و کەلوپەلی تیرۆریستان تێکشکێندرا.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سووریاش پێگەو مۆڵگەی تیرۆریستان لە گردووپەڕی باکووری و باشووریی شاری حەڵەبیان دایە بەر هێرش کە تێیدا، ژمارێک تیرۆریست کوژران.

لەلایەکی دیکەوە، ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای سووریا بەئامانجی تێکشکاندنی گەمارۆی ئاواییەکانی فوعەو کفریا لە گردووپەڕی باکووری ئەدلەب-باکووی ڕۆژوای سووریا- دەس پێ بووە.

هێرشی ئاسمانیی سوپای سووریا لە دەورووبەری ئەدلەبیش ، لەناو چوونی دە ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و هەمارەکانی چەکەمەنی و وەرشەکانی چێکردنی بۆمبی دەسکردی گرووپی تیرۆریستیی جەیشولفەتحی لێکەوتەوە.

لەو هەڵمەتەی سوپای سووریادا ژمارێک تیرۆریستی جەیشولفەتحیش کوژران...

کۆتایی کورتە نامە/310